سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

ناوەڕۆکی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی بافڵ تاڵەبانی و کەسی یەکەمی حزبە سیاسیەکان ئاشکرا دەکرێت

زێد نیوز:

لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی رایگەیاند "بڕیارە سبەینێ لە ھاوینەھەواری دوکان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ کەسی یەکەمی حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و چەند تەوەرێکی گرنگی تر".

سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی وتووە "بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکێتی بانگھێشتی کەسی یەکەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەبارەی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان".

دەشڵێت "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەبێت لەسەر کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و عیراق،  یەکێتی دەیەوێت کۆدەنگی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان دروستبکات بۆ چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستوور و لەسەر بەرژەوەندی گشتی". 

لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی روونیکردەوە "یەکێتی لەم کۆبوونەوەیەدا کەسی یەکەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەکانی بەبێ رەچاوکردنی ژمارەی کورسی و لەسەر بنەمای یەکدەنگی ھاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەکان بانگھێشتکردووە".

ئاماژەی بەوەش کرد "بانگھێشتنامەی کۆبوونەوەکە لەلایەن مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ئاڕاستەی کەسی یەکەمی حزب و پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کراوەو بڕیارە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ (پێنجشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) لە ھاوینەھەواری دوکان ئەنجام بدرێت.

پێشتر ماڵپەری پۆڵەتیک لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە " "بافڵ تاڵەبانی سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان (جگە پارتی) لە ھاوینەھەواری دوکان کۆدەکاتەوە، تاوەکو پێیان بڵێ ھەرشتێک ڕووبدات ھۆکارەکەی پارتییە و ئیتر ڕێگە نادەن دۆخی خزمەتگوزاریی و ژیانی خەڵک لە زۆنی سەوز وەک ئێستا بمێنێتەوە"‌.

ئاماژە بەوەش کراوە "لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی ئاماژە دەدات بە دانوستان و لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق، کە سەرەکیترینیان ئەوەیە یەکێتی مەرزەکانی سنوری خۆی دەخاتەژێر دەستی حکومەتی عێراقییەوە و لە بەرامبەریشدا بەغدا بودجە و خزمەتگوزاریی تەواو بۆ زۆنی سەوز دابین دەکات، بەوەش سلێمانی لە سزا و گەمارۆی ئابوریی و دارایی و سیاسی پارتی ڕزگار دەکات".

ماڵپەرەکە بەدووی نازانێت کە بافڵ تاڵەبانی بڕیاری خۆی دابێت و ھیچ حسابێک بۆ پارتی نەکات و تەنھا وەک ئیحترامێکیش سەرکردەی حزبەکانی تر کۆبکاتەوە و ڕاوێژ و سەرنجیان وەربگرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-11-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]