گۆڤارێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات (پێغەمبەری ئیسلام یەکەم کەس بووە کەرەنتینای بەکارهێناوە)
زێد نیوز:
راپۆرتێکی گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی هەرایەکی گەورە و مشتومڕێکی زۆری لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوەتەوە.
ڕاپۆرتەکە لەلایەن دکتۆر کریگ کونسیدین نووسراوە
ئایا دەزانن محەمەد پێغەمبەری ئیسلام لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتا و دەردێکدا خۆپاراستن و کەرەنتینای بەکارهێناوە؟
پێغەمبەری ئیسلام 1400 ساڵ لەمەوبەر ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ چاکبوونەوە مرۆڤ خۆی کەرەنتینا بکات
ئەمە لەکاتێکدا پێغەمبەر محەمەد بەهیچ شێوەیەک لە ژیانیدا پسپۆڕ نەبووە لەبابەتی کێشەکانی دەرد و بەڵا و نەخۆشی بەڵام هەمیشە ئامۆژگاری موسوڵمانانی کردووە خۆیان بپارێزن لەو دەردانە.
ئەوەتا فەرموویەتی "ئەگەر تاعون لەشوێنێکدا بڵاوبوەوە مەچنە ناوی، ئەگەر لە شوێنێکیش بوویت تاعون بڵاوبو، ئەو شوێنە جێمەهێڵە".
هەروەها فەرمویەتی "ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی دەبن دەبێ جیابکرێنەوە لە هاوڕێکانی".
هەروەها پێغەمبەری ئیسلام هانی خەڵکی داوە کە پاک و خاوێن بن تا لەو دەردە بیانپارێزێت
لەو بارەیەوە فەرمویەتی "خاوێنی بەشێکە لە باوەڕ، دەستت بشۆ پاش ئەوەی لەخەو هەڵسایت چونکە نازانی بەرچی کەوتووە".
ئاماژەی بەوەش کردووە "بەرەکەتی خواردن لە شۆردنی دەستەکانتە پێش و پاش خواردن".
ڕاپۆرتەکەی نیوزویکی ئەمریکی بۆتە جێی سەرنجی زۆرێک لە خوێنەرانی
گۆڤارەکە نووسیویەتی "
ئەوە محەمەد پێغەمبەری موسڵمانان بوو کە پێش 1400 ساڵ لەمەوبەر داوای کەرەنتینەکردنی خەڵکی کرد لە کاتی نەخۆشی و بڵاوبوونەوەی پەتادا.
|
زیاتر...