دۆسیەی نەوتی کوردستان لەبەردەم ئابڕوچونێکی تردا
زێد نیوز:
رۆزنەفتی روسی بڕی 250 ملیۆن دۆلار بەواتای 25 هەزار دەفتەر دۆلاری داوە بەکەسێک لە هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر کارئاسانیکردن بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستی نەوتی لەبەرژەوەندی رۆزنەفت لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ-ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە " لە ساڵی 2017-2018ی داراییدا، کۆمپانیای زەبەلاحی نەوتی ڕوسی (ڕۆزنەفت) بڕی 250 ملیۆن دۆلاری لە بری کاری "ڕاوێژکاری" داوە بە لایەنێکی نادیار بۆ زامنکردنی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا.
بەگوێرەی راپۆرتی كۆمپانیاكه "كرێكه له‌سه‌ر بناغه‌ی "سه‌ركه‌وتن" دراوه و قه‌باره‌كه‌شی په‌یوه‌ست بووه به به‌های مامه‌ڵه‌كانی رۆزنه‌فت له كوردستاندا و کۆمپانیاکە 250 ملیۆن دۆلاری داوه به راوێژكارێكی ده‌ره‌كی بۆ هاوكاریكردنی له زامنكردنی مامه‌ڵه و رێككه‌وتنی له ناو كوردستانی عێراق، به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه په‌رده هه‌ڵده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی دارایی كه تایبه‌ت بووه به به‌هێزكردنی جێپێی مۆسكۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئه‌و بره پاره‌یه په‌یوه‌ندیدار بووه به‌و مامه‌ڵانه‌ی كه رێ‌یان خۆشكردووه بۆ رۆزنه‌فت ببێته كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی زاڵ له پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستاندا.
له پرۆسه‌كه‌دا، كۆمپانیاكه رووسیای زیاتر په‌لكێش كردووه بۆ نێو عێراق له‌و كاته‌ی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو پێگه‌ی كریملین توندوتۆڵ بكات له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر حسابی واشنتن.
250 ملیۆن دۆلاره‌كه له‌نێوان ساڵانی 2017 و 2018دا له‌لایه‌ن لقێكی كۆمپانیا رووسییه‌كه‌وه دراوه له سویسرا به‌ناوی "رۆزنه‌فت تره‌یدینگ" كه هه‌مان ئه‌و لقه‌یه مانگی رابردوو ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند.
كرێیه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرا كرا له به‌یاننامه داراییه‌كانی لقێكی سه‌نگافوری كه له‌لایه‌ن رۆزنه‌فته‌وه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی مامه‌ڵه‌كاری دروستكراوه بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كانی له كوردستاندا، هه‌رچه‌نده راوێژكاره‌كه ناوی نه‌هاتووه.
رۆزنه‌فت پێشه‌كی سێ ملیار دۆلاری داوه به حكومه‌تی كوردستانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر وه‌ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت له‌داهاتوودا له 2017 و 2018، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا بودجه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ هه‌رێمه یاخییه‌كه‌ی عێراق.
وه‌به‌رهێنانه‌كان رێك له‌و كاته‌دا بوو کە حكومه‌تی كوردی هه‌وڵێكی شكستخواردویدا بۆ زامنكردنی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو له عێراق به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێك له ئه‌یلولی 2017 كه پێكدادانی خوڵقاند له‌گه‌ڵ به‌غداددا.
شوباتی 2017 بوو كاتێك رۆزنه‌فت – كه به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ئیگۆر سه‌چینه و هاوپه‌یمانێكی نزیكی پوتنه – رازیبوو پاره به‌پێشه‌كی بدات به حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر وه‌ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت له داهاتوودا.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاند گرێبه‌ستێكی ئیمزاكردووه بۆ "رۆزنه‌فت تره‌یدینگ" تا نه‌وتی خاوی كوردی بكڕێت.
"ئه‌م رێككه‌وتنه گوزارشته له ده‌ستپێكێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ رۆزنه‌فت و رێ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانتر له هه‌موو كه‌رته‌كانی وزه‌دا"، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان ئه‌وكات وای وت.
په‌یوه‌ندی رۆزنه‌فت له كوردستاندا له‌لایه‌ن "رۆزنه‌فت تره‌یدینگ"ە‌وه سه‌ركردایه‌تی كراوه كه لقی كۆمپانیا رووسییه‌كه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
"رۆزنه‌فت تره‌یدینگ"- كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له جنێفی سویسرایه - له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی، دیدیه‌ر كاسمیرۆ، مانگی رابردوو سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌هۆی كاركردنیان له پیشه‌سازی نه‌وتی فه‌نزوێلادا.
"كرێ راوێژكارییه‌كه 250 ملیۆن دۆلار بووه و به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن رۆزنه‌فت تره‌یدینگه‌وه له 2017 و 2018دا دراوه.
كرێ راوێژكاریه‌كه كه دراوه به راوێژكاره ده‌ره‌كییه‌كه به پشت به‌ستن به به‌های رێككه‌وتنی وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌سته پشكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رفه‌ته بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر كراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌سه‌ر بناغه‌ی سه‌ركه‌وتن دراوه".
|
زیاتر...