حکومەتی هەرێم سیستەمی نوێی موچە جێبەجێدەکات
زێد نیوز:
هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م قه‌یرانێكی دیكه‌ی قوڵی دارایدایە به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی كۆڕۆناوە کە هەردوکیان کاریگەرییان لەسەر تەواوی دونیا دروستکردوە. ئەگەر نرخی نەوت لە سێ مانگی داهاتودا بەرزنەبێتەوە و ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ نەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیفلاسبون نزیک دەبێتەوە.
هەرچەندە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندبو کە جارێکی تر دەستکاریی موچە ناکەنەوە و کۆتاییهێنان بە پاشەکەوتی موچە بە دەستکەوتێکی گەورەی، مەسرور بارزانی دانرا، بەڵام له مانگی داهاتودا دوباره ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاتەوە بەڵام لەبری ناوهێنانی بە پاشەکەوتی موچە، میکانیزمێکی دیکەیان بڕیار لێ داوە کە لە پاشکەوتی موچە مەترسیدارترە.
له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، لیژنه‌یه‌ك بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی جێگری پێكهێنرا به مه‌به‌ستی دووباره دانانی سیسته‌مێكی نوێی موچه و ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی به دواداچوونه‌كانی كوردستان تایمز، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له كۆبوونه‌وه‌کەدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی دۆخی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی له‌دوای دابەزینی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا شیکردۆتەوە.
حکومەتی هەرێم زانیارییەکان لە خەڵک دەشارێتەوە و بەگوێرەی ماڵپەرەکە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌كەدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت دروستكردوه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌میدا ده‌ستده‌كه‌ن به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی (چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) كه له 16ی كانونی دووه‌می 2020 پە‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كرد.
هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسای چاكسازی پێویست بوو له ماوه‌ی پێنج مانگدا دوای ئه‌وه‌ی یاساكه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان بڵاوده‌كرێتەوە بچێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام به‌هۆی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه، حكومه‌ت له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی دارایی و زیاتركردنی داهاته‌كانی، قانونەکە له ماوه‌ی مانگێك بۆ دوو مانگی دیكه ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردن.
حكومه‌تی هه‌رێم، له ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌نا بۆ ماده‌ی 10ی یاسای چاكسازیی ده‌بات كه تایبه‌ته به رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران. به‌مه‌ش سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كان كه ده‌كاته له سه‌دا 54ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت، واتا زۆرینه‌ی زۆری فه‌رمانبه‌ران ته‌نها موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه و هاوسه‌رگیری وه‌رده‌گرن.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی پلانیانداناوە لەبری ٣٠ رۆژ هەر ٣٥ رۆژ جارێک موچە بدەن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ئه‌وه‌ش كراوه كه به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌غدادیش ئەو به‌ته‌واوی 454 ملیار دیناره‌ی كه مانگانه ده‌ینارد رابگرێت، له حاڵه‌تی ناردنیشی هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و 890 میلیار دابینبكات كه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگێكدا پێویسته.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپەرەکە حكومه‌تی هه‌رێم له‌م مانگه‌دا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌كو مانگه‌كانی رابردوو دابه‌شده‌كات، به‌ڵام له مانگی داهاتوو به‌پێی سیسته‌می نوێ ده‌بێت ئه‌ویش به خه‌رجكردنی ته‌نها موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه و هاوسه‌رگیری، ئه‌و دابه‌شكردنی موچه‌ش 35 رۆژ جارێك ده‌بێت.
|
زیاتر...