بینیتۆ مۆسۆلینی ئه‌و سه‌ركرده فاشییه‌ی هه‌ڵواسرا
زێد نیوز:
پیاوێكی كێوی هه‌ڵچوو و به‌دڕه‌فتار، كه‌س خۆشی نه‌ده‌ویست كه‌سیشی خۆش نه‌ده‌ویست. ڕه‌فتای سه‌یری هه‌بوو
به‌هۆی هه‌ڵوێسته به‌د ڕه‌فتار و سه‌یره‌كانییه‌وه كڵێسه وه‌ری نه‌گرت به‌ڵام دواتر كه جڵه‌وی حوكمی گرته ده‌ست هه‌رچی قه‌شه و پیاوه ئاینییه‌كان هه‌بوو به‌ردبارانی كردن تا مردن
حه‌زی له‌مۆسیقا بوو به‌تایبه‌تی كه‌مان.
ئه‌م گه‌نجه ناله‌باره ڕۆژێك له ڕۆژان بووه گه‌وره و سه‌ركرده‌ی ئیتاڵیا
بنیتۆ ئه‌میدكاری ئه‌ندریا موسولینی ناوێكی گه‌وره له باوانییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه و له كه‌سانی وه‌ك پیاوه سیاسی و چاكساز و سۆسیالیسته‌كانی ئیتاڵیا و مه‌كسیكه‌وه وه‌ری گرتووه
پیاوێكی ده‌رون نه‌خۆش، سه‌ره‌تا مامۆستای سه‌ره‌تایی بوو له‌باوه‌شی ژنێكدا گه‌وره بووه كه پیاوه‌كه‌ی له ژنێف جێی هێشت.
له‌خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ناو سوپادا هه‌ڵهاتبوو، دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌ستا و خۆی ئاماده‌كرد بۆ داگیركردنی لیبیا، پاش ئه‌وه‌ی له به‌ندیخانه ئازادكرا كرێكاره‌كان و سۆسیالیسته‌كان ڕێزیان لێگرت و پاشان كرا به سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (ئه‌ڤانتی).
مۆسۆلینی ڕقی له دیموكراتخوازه‌كان و لیبراڵییه‌كان و ته‌نانه‌ت فه حزبیش بوو
له وتارێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئیتاڵیا به‌شداری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بكات، له‌به‌رئه‌وه ده‌ریان كرد، پاشان بووه سه‌رباز
دوای دوو ساڵ جه‌نگ كۆتایهات و ئیتاڵیا به‌ژێرخانێكی ئابوری وێرانه‌وه هاته ده‌ر
شیوعییه‌كانیش (نیكۆلای دووه‌م)ی قه‌یسه‌ری روسیایان كوشت، بێكاری سه‌راپای ئیتاڵیای ته‌نی بوو، ئه‌مانه بوونه باشترین هۆكار بۆ مۆسۆلینی تا خه‌ونی ئیمپراتۆریه‌تی ئیتاڵی بێنێته دی.
مۆسۆلینی هه‌ستا به هه‌ڵبژاردنی باشترین كه‌سانی شایسته نزیك له خۆی تا به‌ردی بناغه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی دابنێ.
زۆری پێ نه‌چوو گیرا و 4 ساڵ حوكمدرا و ساڵی 1922 له به‌ندیخانه ئازادكرا و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی حزبی فاشی راگه‌یاند.
هه‌ستا به دروستكردنی هێزی (سكوادرستی) كه بریتی بوون له كۆمه‌ڵێ شه‌ڕه‌نگێزی به‌هێز له‌سه‌ربازه كۆنه‌كانی نزیك خۆی بۆ ترساندن و سه‌ركوتكردنی كۆمۆنیسته‌كان و ئاژاوه‌گێڕه‌كان.
هه‌رچه‌نده ڕقی له پۆشاكی ڕه‌شی پیاوانی كڵێسه بوو به‌ڵام هه‌ستا به دامه‌زراندنی گروپێكی ماتۆڕسوار
ئه‌مه پاشای ئیسپانی (ڤیكتۆر ئیمانوئێل)ی ترساند نه‌بادا چاره‌نووسی ئه‌میش وه‌ك قه‌یسه‌ری روسی لێ بێت، بۆیه داوای له مۆسۆلینی كرد كه هێزێكی هاوبه‌ش پێكبهێنن.
له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا مۆسۆلینی توانی حكومه‌تێكی گه‌وره پێكبهێنێت و به‌مه‌ش كه‌وته بانگه‌شه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری.
له‌یه‌كێك له وتاره‌كانیدا ده‌ڵێ "گه‌ر یه‌ك ڕۆژ وه‌ك شێر بژیت باشتره له‌وه‌ی سه‌د ساڵ وه‌ك مه‌ڕ بژیت".
هه‌رچی ئیتاڵییه‌كان بوون سه‌رسامی كه‌سێكی به‌هێز بوون كه بتوانێ كێشه‌كانی ئیتاڵیا چاره‌سه‌ر بكات و وڵات له چنگی گه‌نده‌ڵی و ئاژاوه‌چییه‌كان ڕزگار بكات.
به‌م شێوه‌یه ڕۆژگار به دڵی مۆسۆلینی وه‌رچه‌رخا و ئالێره‌وه زۆرێك له كه‌سه سیاسی و ساده‌كه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رسامی هه‌ڵسوكه‌وتی مۆسۆلینی بوون له‌وانه ژه‌نه‌راڵ فرانكۆ له ئیسپانیا، هدیكی توگو له یابان، ئه‌نتۆنیۆ سالازار له پورتوگال، له‌هه‌موویان ترسناكتر هینری نازی ئه‌ڵمانیا كه ئه‌دۆڵف هیتله‌ر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد.
ئالێره‌وه هاوپه‌یمانییه‌كیان به‌ناوی (هاوپه‌یمانی ئاسنین) واژۆكرد.
مۆسۆلینی ده‌یویست به پاڵپشتی هیتله‌ر كۆنترۆڵی نیمچه دورگه‌ی ئیتاڵیا بكات، نیمچه دورگه‌ی ئیتاڵیاش واتا ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا، هه‌ردوولا مۆسۆلینی و هیتله‌ر پێكه‌وه به‌شداری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌میان كرد، هاوكات هه‌ردوولا به زه‌بری ئاگر و ئاسن حوكمی وڵاتیان ده‌كرد، هه‌ر پێكیشه‌وه شه‌ڕیان دۆڕاند.
هیتله‌ر هه‌ر زوو تیا چوو، مۆسۆلینی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (گلارا پیتاچی) هه‌ڵهات و خۆیان شارده‌وه.
له26ی نیسانی ساڵی 1945 ده‌ستگیركران و هه‌ر له میلانۆ به به‌رچاوی خه‌ڵكی گوله‌باران كران، پاشان سه‌ره‌وژوور هه‌ڵواسران و ئالێره‌دا حوكمی فاشییه‌كان كۆتایهات.
75 ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی مۆسۆلینیدا تێپه‌ڕی كه بووه هۆی كوشتنی ملیۆنه‌ها كه‌س، به‌ڵام تائێستاش كه‌سانێك هه‌ن خۆشیان ده‌وێت و سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و به سیمبوڵی نیشتیمانی ناوی ده‌به‌ن.
پرسیاره‌كه ئالێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا هه‌موو جیهان هه‌ڵه‌یان كرد كاتێ وتیان به نه‌مانی مۆسۆلینی و هیتله‌ر ئیتر هزری فاشی و نازییه‌ت كۆتایی دێت؟؟.
|
زیاتر...