لەکاتێکدا پێکوتە و ڤاکسین نییە کەواتە توشبووانی کۆرۆنا چۆن چارەسەر دەکرێن و چاک دەبنەوە؟
زێد نیوز:
سەرەڕای زۆری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زۆربوونی ژمارەی توشبووانی بۆ زیاتر لە 144 هەزار کەس، هاوکات ژمارەی چاکبوونەوەکانیش ڕوو لە زیادبوون دەکەن کە خۆی دەدات لە نزیکەی 70 هەزار حاڵەت، لە بەرامبەریشدا نزیکەی 5400 کەس مردوون.
ماڵپەری (گڵۆباڵ نیوز) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوەکە د.ئیزاک بوکشی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی گشتی تۆرنتۆ لەوڵاتی کەنەدا دەڵێت "زۆرێک لە خەڵکی تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن، بەڵام چاک دەبنەوە".
هاوکات داوا دەکات هاووڵاتیان لەماڵەوە بمێننەوە و خۆیان کەرەنیتنە بکەن، چونکە بەوتەی ئەو پزیشکە ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کۆکە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کە لەوانەیە زۆرێک لە خەڵکی بەخۆیەوە بیبینێت بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا چاک دەبنەوە.
ئەو پزیشکە رونیدەکاتەوە "مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە وەک مامەڵەکردن وایە لەگەڵ کەسێک کە سەرمای بووبێت. بۆیە پزیشکەکان داوا دەکەن شلەمەنی زۆر بخۆنەوە و هەروەها ئەو شتانەش کە پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنن.
باشترین کارێکیش مانەوە لە ماڵەوە و خۆ کەرەنتینەکردنە تا ڤایرۆسەکە زۆر بڵاو نەبێتەوە.
هەروەها د.بوکش رونیدەکاتەوە "ئەم ڤایرۆسە کار دەکاتە سەر سییەکان، بۆیە کاتێ کەسێک هەست بە قورسی سنگی و هەناسەدان دەکات نابێ لە ماڵەوە بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێ زوو خۆی بگەیەنێتە نەخۆشخانە و سەنتەری پزیشکی، کە ئەمەش زیاتر لە پشودان و خواردنەوەی شلەمەنییەکاندا خۆی دەبینێتەوە
بەڵام ئایا نەخۆشخانەکان ئەوەندەیان ئۆکسجین هەیە تا چارەسەری نەخۆشەکان بکەن؟
نەخۆشەکان بۆ ئەم حاڵەتە پێویستییان بە بۆری و سۆندەی هەناسەدان هەیە تا بتوانن بەهۆیەوە ئۆکسجین وەربگرن.
گەر تۆ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید 19)ی یان نا، بەڵام بونت لەسەنتەری چارەسەرکردن شیفایەکی زوتر و چارەسەرێکی باشترت بۆ دابین دەکات.
پیاوە بەتەمەنەکان بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی بەردەوامیان هەیە زیاتر ترسی توشبوونیان بەم ڤایرۆسە لێدەکرێت و لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا زیاتر توشی دەبن و ئەگەری مردنی زیاتر لەنێو بەتەمەنەکاندایە بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 70 بۆ 80 ساڵیدایە.
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زۆربەی ئەوانەی کە مردوون ئەوانەن کە نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە.
بەوتەی د.جاسۆن کندراشوک، مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی مانیتوبا لە وڵاتی کەنەدا ئەوەی کە زۆر گرنگە بیزانین ئەوەیە ئەو خەڵکە پێویستی بە سیستمی بەرگری بەهێزە.
بەڵام ئەم حاڵەتانە بۆ کەسانی بەتەمەن کەمێک ئاڵۆز و قورسە، چونکە گەورەیی تەمەن و بوونی نەخۆشی بەردەوامی زۆری پێدەچێ تا چاک دەبێتەوە.
د.کندراشۆک لە دریژەی قسەکانیدا دەڵێ "ئێمە ئیستا لە هەفتەی یانزەیەمینداین بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە و هەروەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی ناوی برد.
جگە لەوەش ڕێڕەوی ژیانی ئەوانەشی کە چاک دەبنەوە تا ئێستا دیارنیە و ئاشکرا نییە.
هاوکات بەگوێرەی قسەی پزیشکەکان کاریگەری ڤایرۆسەکە و ئەگەری توشبوونیان جارێکی تر ئەستەمە، بەڵام کاریگەری دەبێت لەسەریان.
بەگوێرەی ئەوەی کە کەسانێکی زۆر لە ساڵانی 2002 بۆ 2003 لە ڤایرۆسی سارس ڕزگاریان بوو، ئەو پزیشکە پێشبینی ئەوە دەکات کە ڤایرۆسی سارس بەشێکی بچووک بیت لە هەمان خێزانی ڤایرۆسی کۆڤید 19 کە توشی 8 هەزار کەس بوو و نزیکەی 800 کەسی کردە قوربانی لە جیهاندا.
جگە لەوەش زۆربەی ئەوانەی کە توشی ئەو نەخۆشییە بوون بە دەست ئازاری سییەکانیانەوە دەناڵێنن.
د.کندراشوک کۆتایی بە قسەکانی لەو بارەیەوە دەهێنێت و دەڵێت "زۆرێک لە خەڵکی هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن بەڵام هەر زوو چاک دەبنەوە. بۆیە باشترین چارە مانەوەیە لە ماڵەکانتان".
|
زیاتر...