کێشە و ململانێی هندۆس و موسڵمانەکان لەسەر چییە؟
زێد نیوز:
بۆ کەس لەسەر کوشتارگەی موسڵمانان لە هیندستان نایەتە جواب؟
پەلامار و توندوتیژییەکانی ئەمدواییەی هندۆسەکان بەرامبەر بە موسڵمانانی وڵاتی هیندستان کێشە و ململانێی کۆنی نێوان موسڵمان و هندۆسەکانی ئەو وڵاتەی نوێ کردەوە کە مێژوویەکی دێرینی هەیە.
لە مانگی 9ی ساڵی 2015دا کۆمەڵێک لە توندڕەوە هیندۆسەکانی وڵاتی هیندستان پەلاماری پیاوێکی موسڵمانیاندا و کوشتیان بە تۆمەتی ئەوەی کە گۆشتی گای خواردووە، هەرچەندە ئەو کارەی هیچ هەڵە و تاوانێک نەبوو، بەڵکو ئامانجی تاوانەکە ئەوەیە کە هەموو دوو خێزانێکی موسڵمان لە کۆی گشتی دراوسێی هندۆسەکانن.
کەواتە پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی هندۆسەکان پەلاماری موسڵمانان دەدەن؟
موسڵمان و هندۆسەکان دووەمین و سێهەمین بەربڵاوترین ئاینن لەسەر ڕووی زەمین و کینە و ململانێی نێوان میژوویەکی دێرینی هەیە.
بۆ ماوەی 700 ساڵ، ئیمپراتۆریەتی ئیسلامی بە جیهاندا بڵاوبۆوە، بەنزیکەی 5 کیلۆمەتر دوجا زەوی کەوتە ژێر دەستی.
فتوحاتی ئیسلامی گەیشتە نیمچە کیشوەری هندستان و دیارە ئەمانیش هەمان شێوەی مەغۆلەکان دەستیان نەپاراستووە بەرامبەر هندۆسەکان.
دوای ئەوانیش ئینگلیزەکان هاتن و بۆ چارەسەری کێشەکان وڵاتیان کردە دوو بەش و پاکستانیان دا بە موسڵمانەکان.
ساڵی 1947 ئەم جیاکردنەوەیە بووە گەورەترین کۆڕەو لە مێژوی هندستان و ئەمەش ڕێی بۆ سەرهەڵدانی شەڕی تایەفەگەری و مەزهەبی خۆش کرد.
ئا بەم شێوەیە زۆرێک لە موسڵمانان هندستانیان جێهێشت و کەمێکیان لە هیندستان مانەوە.
ئەمڕۆ نزیکەی 175 ملیۆن موسڵمان لە هیندستان بوونیان هەیە، کە گەورەترین ژمارەی دانیشتوان پێکدەهێنن لە کاتێکدا هندۆسەکان یەک بلیۆنن.
ساڵی 1950 بە هەزارەها لە موسڵمان بەدەستی هیندۆسەکان کوژران
ساڵی 2002 موسڵمانەکانیش وەک تۆڵەکردنەوە پەلاماری شەمەندەفەرێکیاندا کە هندۆسەکانی هەڵگرتبوو، 3 ڕۆژ دوای ئەو ڕوداوەش هندۆسەکان جارێکی تر پەلاماری موسڵمانەکانیان دایەوە لە خۆرئاوای هندستان و دوو هەزار موسڵمانیان کوشت و نزیکەی سەد هەزار موسڵمانی تریش ئاوارەبوون.
شەڕ و توندوتیژی نێوان هندۆس و موسڵمانەکان وای کردووە ئاژاوە بخاتە نێوان حکومەتی هیندستان و پاکستانەوە، بەتایبەتی لەسەر ناوچەی کشمیر کە زۆربەی موسڵمانن بەڵام کەوتۆتە هندستانەوە و داوای ئۆتۆنۆمی دەکەن.
زۆربەی ئەم توندوتیژی و شەڕانەی ڕودەدەن جڵەوەکەی لەدەستی حزبەکانە بەتایبەتی پارتی باڵی ڕاستی نەتەوەی هندی کە بە (بی چی پی) ناسراوە.
یەکێک لە ئەندامەکانی (بی جی پی) دەڵێ "پێویستە هندۆسەکان چوار ئەوەندەی موسڵمانەکان منداڵ بخەنەوە تا ژمارەیان زیاد بکات و ناسنامەی هندۆسی زیاتربێت".
مۆدی سەرۆکوەزیرانی هندی یەکێکە لە ئەندامانی پارتی (بی جی پی) کە تاوانبار دەکرێ بە هاندانی توندوتیژی دژ بە موسڵمانان.
ململانێ و شەڕی ئاینی لە هیندستان شتی سەیری لێدەکەوێتەوە، ئەمەش بە مانای ئەوەی هەموو ئەندامێکی هندۆسەکان بەو شێوەیە دەمارگیر نیین، ئەوەتا هیدیای هیندی باس لەوە دەکات بێوەژنێکی هیندۆسی 10 موسڵمانی لەو توندوتیژییە ڕزگار کردووە و بەهۆی پێکەوەژیانیانەوە زۆرجار هەردوولا پەنا بۆ یەکتری دەبەن.
پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئاوەها بە موسڵمانان دەکرێ وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە هیندستان بەدی دەکرێ و چەند ساڵێکی رابردووش لە بۆرما بەرامبەر بە موسڵمانان کرا؟
ئەمە ترسە لەچی؟ لە کورسی دەسەڵات؟ یان زۆربوون و بڵاوبوونەوەی ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا؟
گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی هیندستان لەبارەی یاسایەکە کە رێگەدەدات ڕەگەزنامە بەو هیندوس، مەسیحی و شوێنکەوتووانەی ئایینەکانی دیکە بدرێت کە خەڵکی بەنگلادش، پاکستان و ئەفغانستانن و بەشێوەیەکی نایاسایی لە هیندستاندان، بەڵام ئەو تایبەتمەندییە موسوڵمانان ناگرێتەوە و ئەوەش موسڵمانانی هیندستانی توڕەکردووە.
هیندستان دووەمین وڵاتی جیهانە لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە و زیاتر لە ملیارێک و 352 هەزار کەس تێیدا دەژین؛ لەو ژمارەیەش لە 14%یان موسڵمانن و لە 80%یان هیندوسن.
|
زیاتر...