سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

مەغۆلەکان گەورەترین ئیمبراتۆریەتی سەر زەوی لە مێژودا

زێد نیوز:

مەغۆلەکان گەورەترین ئیمبراتۆریەتی سەر زەوین لە مێژودا، کە توانییان ڕوبەرێکی فراوان داگیر بکەن و پەلبکێشێ لە کۆریاوە بۆ ئۆکرانیا، پاشان لە سیبریاوە بۆ چین، لەسەر دەشتاییەکی بەربڵاو دەستی پێکرد.


لەسەدەی 12 دەشتاییەکانی خۆرهەڵاتی ئاسیا بنکەی کۆمەڵێ خێزانی پەرتەوازە و گەڕۆک بون، گەرمیان و کوێستانیان دەکرد، سەرقاڵی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات بوون، ژنەکانیان خەریکی بەخێوکردنی منداڵ و لەوەڕاندنی ئاژەڵەکان بوون، پیاوەکانیش سەرقاڵی ڕاوشکار و کاری شەڕەنگێزی بوون. 

ئا لەو کاتەدا منداڵێکی مەنگۆلی لەدایک بوو، هەرچەندە هەر بە منداڵی باوکی لەدەستدا بوو، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژگاردا لە تەمەنی 20 ساڵی بەهۆی کارامەیی و لێهاتویی خۆیەوە توانی بگاتە ئاستێکی بەرز، کۆمەڵێ پیاوی ئازا و شەڕکەری لەخۆی کۆکردەوە و ئەمەش بکاتە هۆکارێک بۆ یەکخستنی ئەو خەڵکە کۆچبەرە. 

ئەم پیاوە ناسراوە بە جەنگیزخان 

لەژێر دەسەڵاتی ئەودا مەغۆلەکان پەلیان بۆ دورترین شوێن کێشا لە وڵاتی چینەوە تا خاکی وڵاتە ئیسلامییەکان، بەڵام پاش مردنی لە ساڵی 1227 دەسەڵات درایە دەست نەوەکانی 

ساڵی 1230 کوڕەکانی توانییان پەرە بە ئیمپراتۆرییەکان بدەن و بگەنە ڕوسیا و شای ڕوسیا بگرن. 

ساڵی 1241 سەراپای خۆرهەڵاتی ئاسیایان خستە ژێر ڕکێفی خۆیان. 
ساڵی 1250 توانییان بگەنە وڵاتانی ئیسلامی و لەو نێوەندەدا شاری بەغدایان داگیر کرد و ساڵی 1279 پەلیان کێشا بۆ وڵاتی چین. 

جەنگیزخان پێچەوانەی ئیمبراتۆرییەتەکانی تر رێی بە ئازادی بیروڕا و ئایتی جیاواز دەدا، تەنانەت باجی لەسەر پەرستگاکان دانەنا تا خەڵکی ئازادبن لە دەربڕینی ئایدیای خۆیان، هەرئەمەش وای کرد زۆرێک لە خەڵکانی کریستان و بودی و موسڵمان بەشداری لە سوپاکەیدا بکەن. 

جەنگیزخان هەر دیلێکی بگرتایە ڕێزی لە کارامەیی و لێهاتوویی دەگرت و بۆ بەڕێکردنی کاروباری ژیانی خۆیی و ئیمبراتۆرییەکەی بەکاری دەهێنان، ئالێرەوە بیری لە پڕۆسەی بازرگانی کردووە. 

لە چین-ەوە ئاوریشمی دەهێنا و لە تبتەوە ئاڵتون و لە بەغداشەوە فەرش و کومبار.  بەم شێوەیە ئەسپەکەشی و ماڵەکەشی پێ دەڕازاندەوە. 

هەروەها یاری ئاگرینی لە چینەوە هێنا بۆ ئاهەنگگێڕان و ئاگادارکردنەوەی سوپاکەی و رێگەی ئاوریشمی بنیاتنا تا بە ئاسانی کەلوپەلەکان بگوازێتەوە و بایەخی بە ڕێگاکانی تریشدا. 

بەڵام ئەم گەشەسەندە زۆری نەخایاند و لەناوخۆیاندا کوڕ و کەسوکارە نزیکەکانی جەنگیزخان لەسەر کورسی دەسەڵات بوو بە شەڕیان تا ساڵی 1260 کوڕە گەورەکەی بەناوی (قوبلای خان) دەسەڵاتی گرتە دەست پاشا مردنی براکەی تری بەناوی (مەنکو خان) لە چین ئیمبراتۆریەتی دەبرد بەڕێوە. 

هەر لەسەردەمی ئەمدا دەسەڵاتی گەیشتە لوتکە هەموو وڵاتانی کۆریا و هیند و تیبت و ئێران و ئاسیای بچوک تا ڕوسیا گرتەوە. 

بایەخێکی زۆری بە کشتوکاڵ و بازرگانی دەدا تەنانەت هێنانە ئارای (پۆستە و نامە گەیاندن) بە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی دەژمێردرێت. 

هاوکات پەیوەندییەکی خۆشی لەگەڵ گەڕیدەی ئیتاڵی (مارکۆ پۆلۆ)دا هەبوو هەر بە فەرمانی ئەمیش بەشێک لە قورئان و ئینجیل و تەورات وەرگێڕدران بۆ سەر زمانی مەنگۆلی، تا ساڵی 1294 لە پەکین کۆچی دوایی کرد. 

دوای ئەم براکەی تری کە ناوی (هۆلاکۆ خان) بوو جڵەوی حوکم و دەسەڵاتی گرتەدەست. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-28
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]