بەڤیدیۆ: فلتەری جگەرە خاشاکە هەرە خراپەکەی ئەم گەردونە
زێد نیوز:
فلته‌ری جگه‌ره یه‌كێكه له خراپترین خاشاكه‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه كه مێژوی ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1888 له‌و كاته‌ی جێمس بۆن ساك كارگه‌ی جگه‌ره‌ی دانا.
ساڵانی 1900 هه‌تا 1963 له‌ژێر كاریگه‌ری ریكلامه‌كانی جگه‌ره‌دا، گه‌نجانی ئه‌مریكا ژماره‌ی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌یان له ساڵێكدا له 54 جگه‌ره‌وه گه‌یانده 4 هه‌زار، ته‌نانه‌ت له فیلمه‌كانیشدا به‌جۆرێك ریكلام بۆ جگه‌ره ده‌كرا وای كردبوو جگه‌ره ببێته به‌شێك له كه‌لتوری ئه‌مریكی.
ساڵی 1966 جارێكی تر زیانێكی دیكه‌ی جگه‌ره زاناكان و پزیشكانی به‌ئاگاهێنایه‌وه و ده‌ركه‌وت فلته‌ری جگه‌ره كه له‌سه‌دا 30ی درێژیی جگه‌ره پێكده‌هێنێت و كۆمپانیاكان بۆ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێش دروستیان كردووه، رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سی.
فلته‌ری جگه‌ره له جۆره پلاستیكێك دروستده‌كرێت كه پێی ده‌ڵێن (سیلیكۆز ئاكسی ته‌یت) كه فڕێ ده‌درێته ناو ژینگه‌وه ته‌نها پلاستیكه‌كه‌ی به‌هه‌ده‌ر ناچێت به‌ڵكو نیكۆتین و ماده كیمیاوییه‌كانیشی تێكه‌ڵ به ژینگه و ئاوه‌ڕۆكان ده‌بێت و له كۆتایدا شوێنه‌واره‌كه‌ی له ده‌ریاچه و ئۆقیانووسه‌كاندا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ساڵانه له‌جیهاندا نزیكه‌ی 6 ملیۆن جگه‌ره به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
ئه‌مڕۆش به‌نموونه له‌ناوچه‌یه‌كی وه‌ك نیو جرسی پاشه‌ڕۆ و خۆڵ و خاشاك به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌ون هه‌ر له خاشاكی خۆراكه‌وه هه‌تا پلاستیك و شته‌كانی تر.
ساڵی 1984 خاتو سیدنی رێكخراوێكی دانا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی كه‌ناره‌كان له پاشه‌ڕۆی جگه‌ره و ته‌نها له ماوه‌ی 2 رۆژدا نزیكه‌ی 22 هه‌زار فلته‌ری جگه‌ره كۆكرایه‌وه، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ پیسبونی ژینگه.
هه‌واڵه ناخۆشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان رۆژ له‌دوای رۆژ زیاد ده‌كات و له ساڵی 1993 حكومه‌تی ئه‌مریكا بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشانیدا له‌شوێنه گشتی و گه‌شتوگوزارییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كه‌شتی و كه‌ناری ده‌ریاكان.
بڕیاره‌كه 122 ناوچه‌ی گرته‌وه و زۆرێك له كۆمپانیاكان هه‌وڵیاندا به‌دیلێك بۆ فلته‌ر و ئاغزه جگه‌ره بدۆزنه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه خاتو سیدنی ده‌ڵێت "فلته‌ر دواهه‌مین پاشه‌ڕۆیه ته‌نه‌كه خۆڵه‌كان وه‌ری ده‌گرن و هه‌ندێك له كۆمپانیاكان ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رێك بۆ فلته‌ری جگه‌ره بدۆزنه‌وه به‌ڵام زانستێكی وا نییه كه پشتگیری‌یان بكات".
فلته‌ری جگه‌ره ژه‌هرێكی كوشنده‌یه و ژینگه‌ش پیس ده‌كات. به‌ڵام پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه: چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مبكرێته‌وه یان قه‌ده‌غه بكرێت؟.
|
زیاتر...