بۆچی ناتۆرام گۆدیس غاندی کوشت؟
زێد نیوز:
مەهاتما غاندی لە 30 کانونی دووەمی 1948 لە تەلاری بێرلا لە نیودەلهی لەلایەن ناتۆرام گۆدیس کوژرا، کە یەکێک بوو لە ئەندامانی پارتی ماهاسابا.
مەهاتما غاندی بە باوکی هیندییەکان ناودەبرێت و لەپێناو ئازادیدا گیانی بەخت کرد.
غاندی پیاوێکی لاواز و چاویلکە لەچاو بوو، خاولییەکی لۆکەشی بەسەر شانەوە بوو. نازناوی مەهاتمای پێدرا بەواتای گیانی گەورە.
لەگەڵ توندوتیژیدا نەبوو و هزری ناتوندوتیژی چەسپاند بەڵام بەخراپی کوژراو.
ئەو پیاوەی کە غاندی کوشت ناوی ناتۆرام گۆدیس بوو، ئەو کوڕی پێنجەمی خێزانەکەی بوو هەر سێ براکەی تری لە ژیاندا نەمابوون و تەنها یەک خوشکی مابوو.
دایک و باوکی لەو بڕوایەدابوون کە کوڕەکانیان بەنەفرەت کراوون، لەبەرئەوە بڕیاریان دابوو ناتۆرام وەک کچ گەورە و پەروەردە بکەن و بەو هۆیەوە تەنانەت بەگوێرەی داب و نەریتی هیندی لوتیشیان سمی.
لەو بڕوایەدابوون کە ناتۆرام سروشی بۆ هاتووە و ئەبێت لەنێوان خواوەند و خێزانەکەیدا خزمەت بکات و تەنانەت لەگەورەبوونیشدا کاریگەر بوو بە بیروبۆچوونەکانی غاندی.
پشتگیری ئەو بیرۆکەیەی دەکرد کە یارمەتی بەریتانیا داگیرکەرەکان نەدرێت، بەڵام کە خێزانەکەیان جوڵاند بەرەو راتنگێری ئەو بووە بەشێک لە بزوتنەوەی رادیکاڵەکان و هەر ئەو ساڵانەش پەیوەندی کرد بە رێکخراوی توندوتیژی ناسیۆنالیستەکانی هیندەوە کە یارمەتی (ڤینایاک دۆمادۆرس ساڤۆکار)ی لە پارتی راستڕەوی هیند دەدا.
ساڤۆکار داوای راپەڕینێکی چەکداری دەکرد دژی بەریتانیایەکان و ئەو دژی ئایدیاکانی غاندی بوو، لەکاتێکدا ئامانجی هەردووکیان سەربەخۆیی هیندستان بوو.
بەڵام غاندی بانگەشەی ناتوندوتیژی و هاریکاری موسڵمانەکانی دەکرد لەکاتێکدا پشتگیری هەموو هۆکارێکی دەکرد بۆ تێکشکاندنی بەریتانییەکان.
لەساڵی 1947 هیندستان سەربەخۆیی بەدەستهێنا و پاکستان بوو بە بەشێکی سەربەخۆ و داوای جیابوونەوەی کرد، جیابوونەوەکە ناسیۆنالیستەکانی توڕە کرد و ناتۆرام لەو بارەیەوە وتی"کێشە نییە ئەگەر داهاتومان وێران بێت بەڵام میللەتەکەمان لە پەلامار و شەڕی پاکستان رزگاری دەبێت".
لە ساڵی 1948 غاندی سەردانی ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەکرد و دەیویست چارەسەر و پێکەوەژیانێک لەنێوان هیندی و موسڵمانەکان بینێتە ئاراوە.
لە 30ی کانوونی دووەمی ئەو ساڵەدا غاندی بەرەو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی هەنگاوی دەنا بەڵام لەلایەن ناتۆرام گۆدیسەوە راگیرا.
ناتۆرام بۆی چەمایەوە و چووە بەر پێی و لە هەستانەوەیدا دەمانچەکەی ئاراستەی غاندی کرد و سێ فیشەکی پێوەناو غاندی گیانی لەدەستدا و بکوژ دەستگیرکرا.
گۆدیس لەلێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا نا و بڕیاری لەسێدارەدانی درا،
کوڕەکانی غاندی ویستیان ناتۆرام لە مردن و لەسێدارە رزگار بکەن بەو پێیەی بڕیاری لەسێدارەدان و کوشتن پێچەوانەی بنەماکانی هزری غاندی بوو بەڵام لەساڵی 1949 خۆیی و تاقمەکەی لەسێدارەدران.
|
زیاتر...