ئەم بانکە دەستی بە فڕۆشتنی دۆلار کرد بە نرخی ١٣١ ھەزار دینار
زێد نیوز:
بانکی رەشیدی عێراقی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە (چوارشەممە)وە دەستی بە فڕۆشتنی دۆلار کرد بە نرخی فەرمی و ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ ھەزار دینار دەفڕۆشێت.
ئەو کارەی بانکەکە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣) بانکی ناوەندی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەمی بانک و کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرد لەبارەی نرخی دۆلارەوە و پابەندیان دەکات بە مامەڵەکردن بە دۆلار بەگوێرەی ئەو نرخە نوێیەی کە لەلایەن بانکەکەوە بڕیاری لەسەر دراوە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی بەڕێوبردنی بانکی ناوەندی عێراق کە لە رۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٣دا دراوە سەبارەت بە نرخی فەرمی دۆلار داوا دەکەین بەگوێرەی ئەم نرخە نوێیە مامەڵە بکەن:
١٣٠٠ نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی و ھەر لایەنێکی تر
١٣١٠ نرخی فڕۆشتنی دۆلار بە بانکەکان لەرێگەی پەنجەرە ئەلەکترۆنییەکان
١٣٢٠ نرخی فڕۆشتنی دۆلار لە بانک و دامەزراوە داراییەکان
|
زیاتر...