سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڕیارێکی بۆ بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرد

زێد نیوز:

بانکی ناوەندی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەمی بانک و کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرد لەبارەی نرخی دۆلارەوە و پابەندیان دەکات بە مامەڵەکردن بە دۆلار بەگوێرەی ئەو نرخە نوێیەی کە لەلایەن بانکەکەوە بڕیاری لەسەر دراوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی بەڕێوبردنی بانکی ناوەندی عێراق کە لە رۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٣دا دراوە سەبارەت بە نرخی فەرمی دۆلار داوا دەکەین بەگوێرەی ئەم نرخە نوێیە مامەڵە بکەن: 
١٣٠٠ نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی و ھەر لایەنێکی تر 
١٣١٠ نرخی فڕۆشتنی دۆلار بە بانکەکان لەرێگەی پەنجەرە ئەلەکترۆنییەکان 
١٣٢٠ نرخی فڕۆشتنی دۆلار لە بانک و دامەزراوە داراییەکان 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-02-08
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]