پێشبینییەک بۆ بارینی بەفر لەسەنتەری شارەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە
زێد نیوز:
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی رۆژی شەممەی داھاتوەوە شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچەکەمان بگرێتەوە".
ئەمڕۆ (سێشەممە، ٧ی شوباتی ٢٠٢٣) ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوە کرد "بەگوێرەی دوایین گۆرانکاریەکان ئەگەر ھەیە لە ئێوارەی رۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو ١١-٢-٢٠٢٣ شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچەکانمان بگرێتەوە کە کاریگەریەکانی زیاتر لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەیە".
دەشڵێت "️لەدەستپێکی دابارینەوە پێشبینی دەکرێت بەبەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەستپێبکات و بەفر تا بەرزایەکانی ٥٠٠ مەتر لەئاستی ڕووی دەریا ببارێت و تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٢-٢ بەردەوامی ببێت".
|
زیاتر...