لەسبەینێوە دۆلار بەم نرخە دەفرۆشرێت
زێد نیوز:
بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو نرخەی دیاری کرد کە لە سبەینێوە دۆلاری پێ دەفڕۆشرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق "لەسبەینێوە ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ ھەزار دینار دەخرێتەروو".
ئاماژە بەوەش کراوە "لە سبەینێوە دۆلار بە نرخی نوێ دەفرۆشین و لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ١٣٠ ھەزار دینار دەیکڕین و بە ١٣١ ھەزار دینار بە ھاوڵاتییانی دەفرۆشینەوە".
ئەوەش روونکراوەتەوە کە "ھەموو ھەنگاوێک بۆ سەقامگیری بەھای دیناری عێراقی دەگرنەبەر".
بڕیارەکە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕیاریدا بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە ١٣٠ ھەزار دیناری عێراقی جێگیربکرێت.
|
زیاتر...