دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستاندا
زێد نیوز:
ئاژانسی ھەواڵی عێراقییە بڵاوی کردەوە "دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستاندا و درێژکردنەوەکەی بە نادەستوری لەقەڵەمدا".
ئەمڕۆ (سێشەممە، ٧ی شوباتی ٢٠٢٣) دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەک لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوەوە.
ئەوە سێھەمین جارە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە، دوایین دانیشتن لە رۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بوو، کە دانیشتنەکە بە پاساوی ناجێگیری کەشوھەوای بەغدا بۆ ٧ی شوبات دواخرا.
سکاڵاکە لە رۆژی ٩-١٠-٢٠٢٢، لەدژی یاسای درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کە بەھۆیەوە بۆ یەک ساڵ و تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی ئەمساڵ وادەی بەردەوامبوونی پەرلەمان درێژکرایەوە.
رۆژی ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ درێژکردەوە.
|
زیاتر...