سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

رەعد کوردی: شانازی بە کوردایەتی و زمانی کوردی دەکەم

زێد نیوز:

قورئانخوێنی دیاری کورد و جیھانی ئیسلامی رەعد کوردی لەمیانەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک رایگەیاند "ئەگەر شانازیم بە کوردایەتی و زمانی شیرینی کوردی نەکردایە لە جیاتی رەعد کوردی ئێستا ناوێکی ترم دەبوو".

ڕەعد محەممەد عەبدولرەحمان ساڵح ناسراو بە ڕەعد کوردی (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٩١ لە سلێمانی، قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ڕەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێزی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکووک. لە ئێستادا، ناوبەناو (بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان) بانگھێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی کردووە. لە ھەمان کاتیشدا بەردەوامە لە پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و بەھەشت لە سلێمانی.

ڕەعد ناوبانگی لە جیھانی ئیسلامی ھەیە، ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە وێبگەی یوتیووب، کە بەشێک لەو ڤیدیۆیانە ملیۆنان بینەریان تێپەڕاندووە.

لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی چیرۆکی ژیانی ڕەعد محەممەد ئەلکوردی لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە یووتیووب بڵاوکرایەوە کە باس لە ژیانی ڕەعد دەکات کە چۆن بووە بە قورئانخوێن. فیلمەکە لەلایەن ڕەوا جەمال کاری دەرھێنانی بۆ کراوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-01-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]