پزیشکێکی پسپۆڕ تازەترین بەرنامەی خۆراکی نەخۆشانی شەکرە دیاری دەکات
زێد نیوز:
پزیشکێکی پسپۆڕی کورد ئەو خواردنانە دیاری دەکات کە پێویستە نەخۆشانی شەکرە لە ژەمەکانیاندا بیخۆن.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لەبڵاوکراوەیەکدا لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک ئەو ژەمە خۆراکانەی دیاری کرد کە پێویستە توشبووانی نەخۆشی شەکرە لە ژەمەکاندا بیخۆن.
دەقی بڵاوکراوەکە:
-- ژەمی بەیانی :
ــ یەک نانی تیری ( ئاردی بۆر یان جۆ )
ــ یەک قاپ ماستی بێ چەوری یان کەم چەوری ( سەرتوێژەکەی نەخورێت ) یا یەک ھێلکەی کوڵاو یان چوار گوێز یان ۱ ــ ۲ پارچە پەنیری بێ چەوری یان کەم چەوری
&&& سەعات ۱۰ ی بەیانی : یەک میوە بە قەبارەی دەستی نەخۆشەکە یان سەوزەی وەک خەیار و ترۆزی
&&& ژەمی نیوەڕۆ :
ـــ یەک قاپ زەڵاتە پێش خواردنەکە
ـــ ( ۱۲ )کەوچک برنجی دەنک درێژی بۆر بە پڵاو باشترە یان ساوەر یان گەنمەکوتاو
ـــ یەک قاپ شلە ۰
ــــ لە کاتی خواردنی گۆشت پێویستە یەک پارچە سینگی مریشک یان پەلەوەر بێ پێست و چەوری و بە کوڵاوی یان یەک کوت گۆشت بێ چەوری بە کوڵاوی ۰
ــــ سەعات سێی عەسر : یەک میوە بە قەبارەی دەستی نەخۆشەکە یان سەوزەی وەک خەیار و ترۆزی
&&& ژەمی ئێوارە :
ـــ یەک قاپ زەڵاتە پێش خواردنەکە
ــ یەک نانی تیری ( ئاردی بۆر یان جۆ )
ـــ یەک قاپ نیسکێنە یان نۆکاو یان لۆبیا یان گەنم و ماش یان دوو پەتاتەی کوڵاو یان یەک قاپ تەماتەی سورکراوە
یان ئەگەر توانرا باشترە ھەفتەی ( ۲ ــ ۳ جار ) ماسی برژاو بخوات ۰
&&& سەعات ۹ ی شەو :یەک میوە بە قەبارەی دەستی نەخۆشەکە یان سەوزەی وەک خەیار و ترۆزی یان یەک پەرداخ شیری بێ چەوری یان کەم چەوری ۰
&&& بەڵام ھەموو نەخۆشێکی شەکرە پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکات :
ـــ پێویستە ڕۆژانە نیو سەعات بە پێ بڕوات یان ھەر وەرزشێکی تر بکات
ـــ ڕۆژانە لە ( دوو گرام و نیو ) زیاتر خوێ زیاتر لە خواردنەکانی دا نەبێت و ئەگەر زەغتی بەرز بوو یان نەخۆشی دڵ یان سستی گورچیلەی ھەبوو پیویستە کەمتر بێت لە ( یەک گرام و نیو ) ۰
ـــ پێویستە شووتی و کاڵەک و ترێ ڕۆژانە یەک جار زیاتر نەخوات ۰ئەویش یەک قاش یان یەک ھێشوو قەبارەی دەستی نەخۆشەکە ۰
ـــ بۆ چێشت لێنان زەیتی ڕووەک بەکار بێت وەک زەیتی زەیتون و کەتان و گوڵە بەڕۆژە ۰
ــ دابەزندانی کێش و چارەسەری قەڵەوی و خۆپارستن لێی ۰
ـــ زوو خەوتن و زوو ھەستان و چارەسەکردنی کێشەی کەم خەوی ۰
&&&& گرنگترین ڕێنمایەکانی خۆراک بۆ نەخۆشی شەکرە :
ـــ خواردنی سێ ژەمی سەرەکی ڕۆژانە لە کاتی خۆی دا بە تایبەتی ژەمی بەیانی زۆر گرنگە ۰
ـــ خواردنی سێ جار سناک لە نێوان ژەمەکان ( باشترە سەوزە و میوە بێت )
ـــ پێویستە ئاو زۆر بخورێتەوە لە نێوان ژەمەکان بە بەڕدەوامی ( ۱۲ پەرداخ ) بە لانی کەمەوە و کاتی نان خواردن کەمی لێ بخورێتەوە ۰
دکتۆر کامەران رسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئەندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئەمریکی بۆ زانستی خۆراک
|
زیاتر...