ئیفانا ئابڕوی ئەو یاریزانانە دەبات کە لە مۆندیال لێی نزیکبوونەتەوە
زێد نیوز:
شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا کە لەمۆندیالی جیھاندا بەھۆی دەرکەوتنە سەرنجڕاکێشەکانی ناوبانگی دەرکرد، باس لە وردەکاریی و سوپرایزەکانی ئەو ماوەیە دەکات کە لە وڵاتی قەتەر بوو بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی جیھانی ٢٠٢٢,
ئیفانا کنول، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا لە چاوپیکەوتنێکی لە بۆدکاست لەگەڵ (Barstool Sports) ئاماژە بەوە دەکات کە لەکاتی دەرکەوتنی لە یارییەکانی مۆندیالدا ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیھان بەرێگەی جیاواز و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندییان پێوە کردووە و داوای یەکترناسینیان کردووە.
ئیفانا بە جلوبەرگە نیمچەڕوتەکەی کە ئاڵای وڵاتەکەی لەسەر نەخشێنرابوو، لەکاتی مانەوەی لەوڵاتی قەتەر توانی سەرنجێکی زۆر بۆ لای خۆی رابکێشێت.
شاجوانەکەی ئۆکرانیا کە تەمەنی ٣٠ ساڵە ئەوە رووندەکاتەوە کە بەشێک لە یاریزانە بەناوبانگەکان نامەیان بۆ ناردووە و تەنانەت ھەندێکیان دوایان لێبوردنیان کردووە بەوەی لە ھەڵبژاردەی وڵاتەکەمیان بردۆتەوە!.
ھەڵبژاردەی کرواتیا تەنھا لە نیوەی کۆتایی جامەکەدا توانی لە ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بباتەوە.
ئیفانا ناوی ھیچ یاریزانێکی ئاشکرا نەکرد بەڵام ئاماژەی بە ئەستێرەیەکی ھەڵبژاردەی بەلجیکا کرد و وتی "یاریزانێکی بەناوبانگ و گەورەیە و بەلای خۆمەوە جێی سەرسوڕمان بوو".
بەھۆی دەرکەوتنی لەوڵاتی قەتەر و لەمیانەی چالاکییەکانی مۆندیالدا، فۆڵۆوەری ئینستاگرامەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و گەیشتە زیارت لە ٣,٦ ملیۆن.
|
زیاتر...