چۆن خۆمان بپارێزین تووشی شەکرە نەبین؟..پزیشکێکی پسپۆڕ روونیدەکاتەوە
زێد نیوز:
د.داھات حەوێزی پزیشکی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشی شەکرە لەبڵاوکراوەیەک لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوە کرد "ئەو کەسانەی پێشینەی خێزانی شەکرەیان ھەیە، یان قەڵەون، یان پارێزی ناکەن لە ھیچ خواردنێک یان ژیانێکی بێ جووڵەیان ھەیە مەترسی تووشبونیان بە شەکرە ھەیە".
دەشڵێت "بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبون بە شەکرە پێویستە ئەم ٥ خاڵە لەپێش چاو بگرین:
١-وەرزشکردنی بەردەوام، بەلایەنی کەمیەوە ھەفتەی سێ جار ھەرجارەی سەعاتێک وەرزشکردن بکرێت، وەرزشکردنێکی مامناوەند بۆ سەخت، بە بەرنامەیەکی بەردەوام، ئەگەر شەکرەیەکی سەرەتایی ھەبێت بەم شێوازە کۆنتڕۆڵ دەبێت.
۲-خۆراکی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی زۆر و فاست فوود و ساردی و خواردنی لە قوتونراو، ھەروەھا گرنگیدان بە سەوزە و میوە و چەرەزات، ھەروەھا وازھێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی.
۳-دوورکەوتنەوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ و خەفەت خواردنی زۆر چونکە دوورنیە ئەمانە شەکرە بەرزکەنەوە.
٤-پشکنینی چەوریەکانی خوێن و شەکرەی خوێن و فشاری خوێن ٦ مانگ-ساڵی جارێک، ھەروەھا پارێزی کردن و وەرگرتنی چارەسەر لەکاتی پێویستدا چونکە چەوری سەر جگەر ئەبێتە ھۆی شەکرە
٥-دوورکەتنەوە لە بەکارھێنانی دەرمان و دەرزی بەبێ ڕاوێژی پزیشک چونکە ھەندێ عیلاج و دەرزی شەکرە بەرز ئەکەنەوە.
|
زیاتر...