ھەشت رۆژ پشوو لە ھەرێمی کوردستان راگەیەندرا
زێد نیوز:
جێگری سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند "لەرۆژی ٢٥ی ئەم مانگەوە پشووی وەرزی یەکەمی ئەمساڵ بۆ خوێندکاران و مامۆستایان دەستپێدەکات".
عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد "بەپێی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراوە، دوای ئەوەی خوێندکاران لەرۆژی ٢٤ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمیان تەواو کرد، لەرۆژی ٢٥ی مانگەوە پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تاکو رۆژی ٢ی کانوونی دووەم".
روونیشیکردەوە "رۆژی ٢ی کانوونی دووەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".
|
زیاتر...