پێشبینی نوێی کەشناسی عێراق بۆ بارانبارینی زیاتر لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان
زێد نیوز:
دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێشبینی دەکرێت بارانبارین لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.
ھاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوە کرد "سبەینێ (شەممە) ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت ١٠ بۆ ١٥ کم/س لەئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە".
ئەو شارەزایەی کەشناسی روونیدەکاتەوە "لەئێوارەی ئەمڕۆوە ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چر ئەبێت لەو ناوچانەی ئاماژەمان پێکرد تا سبەی بەرەبەیان بەردەوامی ئەبێت".
|
زیاتر...