سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بریندارێکی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر ماوەت گیانی لەدەستدا

زێد نیوز:

یەکێک لەبریندارەکانی بۆردومانی تورکیا بۆسەر قەزای ماوەت، گیانی لەدەستدا.

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەو ھاوڵاتیە مەدەنیەی کە ئەمڕۆ لە بۆردوومانەکەی تورکیادا بۆسەر شاخی کێلەشین لە گوندی زەروونی سەر بە قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوو، ئێستا بە کوژراوی تەرمەکەی لەلایەن براکەیەوە دۆزرایەوە". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "تا ئێستا لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی تورکیادا بۆ سەر شاخی کێلەشین ھاوڵاتیەک بەناوی عەزیز محمەد ڕەسوڵ، شەھید بووە و دوو ھاوڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون". 

ئەوەش روونکراوەتەوە "سەرجەمی قوربانیەکان خەڵکی گوندی قامیشن. لە ئێستادا کاک سەعید برای شەھیدەکە کە یەکێکیشە لە ڕزگاربووانی بۆردوومانەکە، چاوەڕێی تیمەکانی فریاکەوتنە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە بریندارەکان و تەرمی قوربانیەکە و ھەموویان لە شاخی کێلەشین گیریان خواردووە".

پێشتر کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوە کرد "ئەمڕۆ (ھەینی) لەلایەن فڕۆکەی بێفڕاکەوانەوە شاخی ئاسۆس لەشارۆچکەی ماوەت بۆردومان کراوە".
وتیشی "ھەرچەندە زانیاری وردمان لانییە لەسەر بۆردوومانەکە چونکە ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە، شەبەکەی موبایلی نییە، بەڵام چوار کەسی گوندی قامیش ڕۆشتوون بۆ شاخی ئاسۆس لەوکاتەدا شاخەکە بۆردومان کراوە و کەسێکیان لێ بریندار بووە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-12-02
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]