سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بەدرۆن ئەم ناوچەیەی ھەرێمی کوردستان بۆردومان کرا

زێد نیوز:

قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند "لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە شاخی ئاسۆس لە قەزای ماوەت، بۆردوومان کرا".

ئەمڕۆ (ھەینی، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوە کرد "ئەمڕۆ (ھەینی) لەلایەن فڕۆکەی بێفڕاکەوانەوە شاخی ئاسۆس لەشارۆچکەی ماوەت بۆردومان کراوە".
وتیشی "ھەرچەندە زانیاری وردمان لانییە لەسەر بۆردوومانەکە چونکە ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە، شەبەکەی موبایلی نییە، بەڵام چوار کەسی گوندی قامیش ڕۆشتوون بۆ شاخی ئاسۆس لەوکاتەدا شاخەکە بۆردومان کراوە و کەسێکیان لێ بریندار بووە".

قایمقامی قەزای ماوەت روونیکردەوە "خەڵکی ماوەت چوون بەرەو شاخی ئاسۆس بۆ سۆراخی ئەو چوار کەسە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەشتوون بەو ھاوڵاتییانە و ھێچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-12-02
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]