میدیاکانی ئێران: ھەوڵی بەقاچاخبردنی چەندین چەک و تەقەمەنی لەسلێمانییەوە بۆ ئێران پوچەڵ کرایەوە
زێد نیوز:
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە "گەورەترین پرۆسەی بەقاچاخبردنی چەک و تەقەمەنی بۆ وڵاتی ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان لەشاری سلێمانی، پوچەڵکرایەوە.
رۆژی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگرتن بەسەر ٦٠٠ پارچە چەک لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و زیاتر لە شەش ھەزار فیشەک، لە دوو ھەڵمەتی جیا، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە "ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک ) ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە".
|
زیاتر...