گیانلەدەستدانی ھاوڵاتییەکی بەریتانی لەشاری ھەولێر لە رووداوێکدا راگەیەندرا
زێد نیوز:
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شاری ھەولێر گیانلەدەستدانی ھاووڵاتییەکی بەریتانی لەشارەکە لە روداوێکی ھاتووچۆدا، راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بە ناوی (م. خ. ش) بە رەچەڵەک عەرەبی سووریا کە کاری دیلیڤەری دەکات خۆی بە ھاووڵاتییەکی بەریتانیدا کێشاوە".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "رووداوەکە شەوی رابردوو لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری ھەولێر لە نزیک شارۆچکەی عەنکاوە روویداوە".
ئاماژە بەوەش کراوە "ھاووڵاتییە بەریتانییەکە ناوی ئاندرۆ تورلییە، تەمەنی ٥٩ ساڵە و لە کۆمپانیایەک لە ھەولێر کار دەکات".
ئەوەش روونکراوەتەوە "ھاوڵاتییە بەریتانییەکە ویستوویەتی بە پیادە لەسەر شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو رووداوە ھاووڵاتییە بەریتانییەکە گیانی لەدەستداوە".
|
زیاتر...