لێدوانی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران
زێد نیوز:
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند "قوباد تاڵەبانی ناچێتەوە بۆ کۆبونەوەکانی حکومەتو ئەوە بڕیاری خۆیەتیو منیش پشتیوانی لێ دەکەم".
بافڵ تاڵەبانی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەری (Iraq oil report)ئاماژەی بەوە کرد "قوباد تاڵەبانی ناچێتەوە بۆ کۆبونەوەکانی حکومەتو ئەوە بڕیاری خۆیەتی و منیش پشتیوانی لێ دەکەم، بەڵام خەڵکمان ناردوە بۆ ناو کۆبونەوەکانی حکومەت، ئەمە بۆ چاودێریکردنو دڵنیابوون لەوەی کە ھیچ بڕیارێکی شێتانە دەرناچێت".
وتیشی "کاک قوباد بڕیار دەدات کێن ئەو کەسانەی کە ھەفتانە بەشداری لە کۆبونەوەکانی حکومەت دەکەن (لەناو تیمی یەکێتیدا)، کاک قوباد ناچێتەوە بۆ کۆبونەوەکانی حکومەت تا ئەو کێشانە چارەسەر دەکرێن".
سەرۆکی یەکێتی لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوە کرد "یەکێتی لە رەوشی ئەمنی ھەولێر نیگەرانە، ھێز تا نزیکەی ٢٠٠ مەتر لە ماڵی براکەم (قوباد تاڵەبانی) نزیککراوەتەوە".
|
زیاتر...