بەرپرسێک دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پێشمەرگە ئاشکرا دەکات
زێد نیوز:
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "لەژێر فشاری حزبەکەیدا وەزیری پێشمەرگە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە".
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە (زێد نیوز) بینیوویەتی ئاماژەی بەوە کرد "وەزیری پێشمەرگە فشاری حزبەکەی لەسەرە و دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران".
وتیشی "بەر لەوەی وەڵامی دەستلەکارکێشانەوەی بدرێتەوە تەنانەت فشاری ئەوەیان لێکرد کە نابێت دەوام بکات و ئەویش مۆڵەتی وەرگرتووە و سەفەری بۆ دەرەوەی وڵات کردوە".
|
زیاتر...