سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سەرکردەیەکی پارتی وەڵامی لێدوانەکانی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

زێد نیوز:

ئەندامێکی کۆمیتەى ناوەندی پارتی وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی یەکێتی دەداتەوە کە لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەری Iraq oil report)) لەبارەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابووی.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەى ناوەندی پارتی لەبڵاوکراوەیەکدا کە لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاوی کردەوە ئاماژەی بەوە کرد "ھێندە تۆقیون لە چاکسازی و پاکسازییەکانی سەرۆکی حکومەت، دڵخۆشی خۆیان بەوە دەدەنەوە و دەڵێن "ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە و چیتر ڕیفۆرمی پێناکرێت" !". 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی دەشڵێت "بێ ئاگان لەوەی کاروانی چاکسازی لەژێر کۆنتڕۆڵی نەوەکانی بارزانیدایە و لە ھەر کات و شوێنێک گەندەڵێک یان بکوژێک ھەبێت ڕادەستی دادگایان دەکەن و کوردستان لە ھەرچی ناپاک و تیرۆریستە پاک دەکەنەوە".

وەڵامەکە لەکاتێکدایە کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەمیانەی چاوپێکەوتنێک بۆ ماڵپەری (Iraq oil report) حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بە حکومەتێکی کاربەڕێکەر ناوبرد و وتیشی "کابینەکەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە کابینەکانی دیکەی ھەرێم، ئەم کابینەیە زۆر بە سیاسی کراوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-12-01
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]