سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بافڵ تاڵەبانی باس لە فشارەکانی پارتی لەسەر یەکێتی و دوو ئیدارەیی دەکات

زێد نیوز:

ماڵپەری (Iraq oil report) چاوپێکەوتنێکی بەزمانی ئینگلیزی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئەنجامداوە و تیایدا باس لە فشارەکانی پارتی لەسەر یەکێتی و دوو ئیدارەیی، دەکات.

ماڵپەری فەرمی یەکێتی تەواوی چاوپێکەوتنەکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بڵاوی کردۆتەوە و ئەمەی خوارەوە دەقی چاوپێکەوتنەکەیە کە لە میدیای فەرمی یەکێتییەوە وەرگیراوە:

پێگەی ئەلیکترۆنی Iraq oil report چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بڵاوکردۆتەوە و دەنوسێت: "بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێگەی تایبەتی ھەیە لە بواری گەشە و پەرەپێدانی کەرتی غازی ھەرێم، بەوپێیەی کە کە پارێزگای سلێمانی خاوەنی دەوڵەمەندترین کێڵگەی وزەیە، بەتایبەتی غاز " ھەروەھا لە بارەی سەرۆکی یەکێتییەوە دەڵێت: "بافڵ تاڵەبانی کاراکتەرێکی سیاسیی بەھێزە".
روونیدەکاتەوە کە "یەکێتی و پارتی رکابەر و ھاوبەشی سەرەکیین لە حوکمڕانی ھەرێمی کوردستاندا".

پێگەی (Iraq oil report)  ئەو چاوپێکەوتنەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەماڵی مام لەبەغدا ئەنجامداوە و تێیدا سەرۆک بافڵ باس لە خراپی باردۆخی سیاسیی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر پەرەپێدانی کەرتی غاز و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت دەکات.


لەو چاوپێکەوتنەدا سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: "تێکچوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی، حکومەتی ھەرێمی تووشی کێشە و گرفت کردووەو مەترسی لەسەر توانای بەردەوامبوونی سەربەخۆیی لە بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و گاز دا دروستکردووە"، ھەروەھا "رەخنەی توندی لەپارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت لەبارەی راگرتنی بودجەی سلێمانی". 
"لە ئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان "زۆر بە سیاسی کراوە و لەڕاستیدا ئێستا دوو ئیدارەیی لەھەرێم دا ھەیە، چونکە حکومەت چاوەڕوان دەکات سلێمانی بودجەی خۆی دابین بکات" سەرۆک بافڵ وادەڵێت.

یەکێک لە پلانەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دژایەتیکردنی دروستکردنی بۆری غازی نوێ بوو بۆ ھێنانی سەرچاوەی زیادە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە ھەردوو خاکی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی- تۆڕێکە کە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ ئاسانکاری  ھەناردەی داھاتوو بۆ تورکیا، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم گرێبەستەکەی کردە دیاری کۆمپانیای KAR Group کوردی-عیراقی، کە نزیکە لە پارتییەوە، ھەر بۆیە یەکێتیی رێگەی لە کۆمپانیاکە گرت و بەوەش پرۆژەکەی وەستاند.

سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: "دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستی نەوتی بە کۆمپانیای KAR Groupـی عیراقی-کوردی کە نزیکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان بەخشی، ھێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێگەیان نەدا کۆمپانیاکە دەستبەسەر غازی ناوچەکەدا بگرێت و پرۆژەکەیان خستەسەر سەھۆڵی تواوە "
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەدەدات: "گرێبەستی بەبێ تەندەرو رێوشوێنی یاسایی دراوە بە گروپی KAR کاتێک ئەم سەرپێچییانە روودەدەن سوکایەتییە بە خەڵکی کوردستان و عیراق و یەکێتی دژی دەوەستێتەوە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: "دەمانەوێت لە بڕیاردانی ستراتیژی سەبارەت بە کەرتی وزە بەشدار بین، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە بەبێ لایەنە سیاسییەکان و ھاوبەشەکانی خۆی لەپرۆسەکەدا لەگەڵ بەغدا کاربکات ".

"لەوە تێناگەم، کە پارتی بۆ ئامادەنییە کار لەگەڵ بەغدا بکات؟، بۆیە من لام وایە بەشێوەیەکی بنەڕەتی و راست کارناکات، ئێمە ناتوانین دوور لە بەغدا و لەم دۆخەدا بەردەوامبین و بەغدا یەکێکە لەھەڵبژاردەکان"، دەشڵێت" بەسرە ھەزار جار دەوڵەمەندترە لە ھەموو کوردستان"، سەرۆکی یەکێتی وادەڵێت.

سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: "کابینەکەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە کابینەکانی دیکەی ھەرێم، ئەم کابینەیە زۆر بە سیاسی کراوە، بەجۆرێک یەکێک لە وەزیرەکان پێیوتم، پێشتر کە بەڕێوبەری گشتی بووم، بە چاوەڕوانیی زۆرەوە دەمویست ببمە وەزیر، بەڵام ئێستا پەشیمانم و ئەم کابینەیە بەسیاسیی و مەرکەزیی کراوە".

سەرۆکی یەکێتی ئەوەشی وت: "پێموایە ئیتر کات نەماوە بۆ ریفۆرم، پرۆژە، چاکسازی، حکومەت چوار ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی ھەیە ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەرە".

ئاماژە بەوەش دەدات: "ئەوەی ئێمەی تێداین لەڕاستیدا دوو ئیدارەییە و وادەردەکەوێت کە دیوارێک لەنێوان ئێمە و سەرۆک وەزیران دا ھەبێت، بەجۆرێکە دەمانەوێت وەزیرێک یان بەڕێوەبەرێک بگۆڕین بەڵام نایکەن، وەزیرێک دەستلەکاردەکێشێتەوە ناتوانین جێگەی پڕ بکەینەوە، ھەروەھا جیاوازییەکی زۆر دەکرێت لەنێوان ھەولێر و سلێمانی، لە پرۆژە و خزمەتگوزارییەکان و مووچە و بودجە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و کۆمپانیاکان".

سەبارەت بەخاڵە سنورییەکان سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: "بەھۆی دەروازەی مونزرییەوە، دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، ھەموو بازرگانیە گەورەکان لەوێوە دەکرێت، بەڵام لە حاجی ئۆمەران بە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، کراوە بە دەروازەی سەرەکی ئێران بۆ ھەرێم، لەناو حکومەتیشدا کەسانێک ھەن رێگری لە بازرگانەکان دەکەن تا لەباشماخ و پەروێزخانەوە بازرگانی بکەن، بەڵام پارتی حاجی ئۆمەرانی ھەیە، ئیبراھیم خەلیلی ھەیە کە گەورەترین دەروازەی تورکیایە بۆ عیراق نەک تەنھا ھەرێم، ھەروەھا چەند مەرزێکی تریشی ھەیە کە کەس ھیچ دەربارەیان نازانێت"، ھەروەھا "ئەو دەروازەی نێوان ھەرێم و سوریا ھەیە، ھیچ دەربارەی نازانرێت و نازانین چی دێت و چی دەڕوات، پاڵاوگەش ھەیە داھاتی دیارنییە وەک عەین زالە کە بەجۆرێکە بەردەوام ئیشی تیادەکرێت و نازانین بۆ کوێ دەڕوات."

سەرۆکی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "لەدوای کۆچی دوای سەرۆک مام جەلالەوە، لەلای پارتی رێککەوتننامەی ستراتیژی کۆتایی پێھاتووەو لەدژی کار دەکات بۆنموونە، حکومەت بە ئەنقەست پارەی خوێندکاران خەرج ناکات ئەمە لەبەر بێ داھاتی نییە، بەڵکو بۆئەوەیە لە سلێمانی خۆپیشاندان رووبدات".

"دژە تیرۆر کە باشترین و پرۆفێشناڵترین ھێزی تایبەتە، بەیانییەک ھەڵدەستین دەبینین بە بڕیارێکی نایاسایی بودجەکەیان بڕاوە، لەکاتێکدا ئەوان ھێشتا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان و ھەفتانە گورز لە داعش دەوەشێنن، بەوشێوەیە فشار لە یەکێتی دەکەن"، سەرۆکی یەکێتی وادەڵێت.
سەرۆک بافڵ دەشڵێت:" دۆسیەی ئەژی ئەمین پیشانی دا کە یەکێتی چەند دان بەخۆیدا دەگرێت و راناکێشرێتە ناو ئەم کارە گەمژانەیەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-12-01
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]