سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی ھەرێمی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە

زێد نیوز:

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی مادەی ١٨ی یاسای ھەمواری جێبەجێکردنی یاسای باری کەسێتی ھەرێمی کوردستانیدا.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد "یاسای باری کەسی بە گوێرەی ماددەی ١٨ لە یاسای ژمارە ١٥ی ساڵی ٢٠٠٨ لە ھەرێمی کوردستان کە پرسی فرەژنی دەگرێتەوە، لەگەڵ دەستوری عێراق ناگونجێت، بۆیە بە زۆرینەی دەنگ لە رۆژی دەرچونی ئەم نوسراوەوە، ماددەکە بە نادەستوری لەقەڵەم دەدرێت".

بەگوێرەی ماددەی ١٨ لە یاسای ١٥ی ساڵی ٢٠٠٨ی ھەرێمی کوردستان "کارکردن بە بڕگەی پێنجی ماددەی ٤٠ی یاسای باری کەسی رادەگیرێت و ھەمواردەکرێتەوە و دەکرێت بەوەی "ھەر پیاوێک جگە لە ژنی یەکەمی ژنێکی دیکە بھێنێت، ژنی یەکەمی مافی داوای لێکجیابونەوەی ھەیە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-12-01
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]