سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە ھاوڵاتیان دەستگیرکرا

زێد نیوز:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە فێڵی لە ھاوڵاتیان کردوە و لە چەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە "دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک کە فێڵی لێکردوون، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە دەستگیر بکرێت".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "تۆمەتبار لە بنکەی پۆلیسی کوردسات و بەختیاری و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان داواکراو بووە و سکاڵای لەسەر بووە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-12-01
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]