وادەی کۆتایھاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینە دیاری کرا کە ناوچەکانی ھەرێمی گرتوەتەوە
زێد نیوز:
شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتایھاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی دیاری کرد کە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و دەڵێت "سبەی (پێنجشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) کاریگەرییەکانی کۆتایی دێت".
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند "ئاسمان و کەشی ئێستای ھەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری دۆخی ناسەقامگیری کەشوھەوا کە ئێستا بارانبارین لەبەشێکی ناوچەکاندا دەستی پێکردوە و لەکاتەکانی ئایندەشدا ھەور زیاتر چردەبێتەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە تریشقەدا بەرێژە و بڕی جیاواز باران لەزۆربەی ناوچەکاندا دەستپێدەکات و تا کاتەکانی ئێوارە بەچالاکی ئەمێنێتەوە".
دەشڵێت "لەشەودا بەشێوەیەکی لاواز و پچر پچر بەردەوامی ئەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیانی سبەی پێنجشەمە ١-١٢-٢٠٢٢ کاریگەریەکانی کۆتای دێت و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پلەکانی گەرماش بۆ سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە بەرزدەبنەوە و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ٥ تا ١٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵات".
|
زیاتر...