سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ڤیدیۆی دەستبەسەرداگرتنی کۆگایەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە

زێد نیوز:

ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگرتن بەسەر ٦٠٠ پارچە چەک لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و زیاتر لە شەش ھەزار فیشەک، لە دوو ھەڵمەتی جیا، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە "ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە  و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک )  ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە".

دەقى راگەیەندراوەکە: 

ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە  و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک )  ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە .


رۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری ,  خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکراو دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە  بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠ ) دووسەدوپەنجا دەمانچە.

دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستی پێکرد و زانیاری زیاتر بەدەست ھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە .

لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا  ( کایەندا )  بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا  کە پێکھاتبوو لە زیاتر  ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف  و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک  )  کە ئامادەکرابوو  بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .
تەواوی کەیسەکەش رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست . 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی 

٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢

ڤیدیۆى دەست گرتن بەسەر کۆگاکە


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-11-29
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]