سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

دوو چالاکی لەناوەندەکانی خوێندن راگیران

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "بەھۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، ئەنجامدانی گەشتی زانستی و سیمیناری ناوەندەکانی خوێندن راگیرا".

ئەمڕۆ (سێشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) بەڕێوەبەرایەتیەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد "سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتییەکەمان ئاگاداردەکەینەوە، بەھۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و لەبەر بەرژەوەندیی خوێندکاران، بڕیاردراوە ھەموو جۆرە گەشتێکی زانستی و رێکخستنی سیمینار و چالاکییەک لە رۆژی ١-١٢-٢٠٢٢ رابگیرێن". 

ئەوەش روونکراوەتەوە "داوا لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەین ھیچ نوسراوێک بۆ ئەو مەبەستانە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی نەکەن".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-11-29
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]