لەسنوری پارێزگای سلێمانی چوار خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت
زێد نیوز:
لەسنوری پارێزگای سلێمانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا چوار خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت لەناوەندی شار و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەمڕۆ (سێشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) لە کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خوێندکاران داوای دەرماڵە و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێڵیان کرد.
ھاوکات خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوام بوون لە گردبوونەوە و بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن و داوایان کرد کە دەرەماڵەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت و کرێی خوێندنی پارالێلیش کەم بکرێتەوە.
ھەروەھا خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بە مەبەستی داواکردنی دەرماڵە گردبوونەوە.
لەلایەکی ترەوە مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین گردبونەوە و داوای بەھەمیشەیکردنیان دەکرد.
|
زیاتر...