سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شارەزایەک وادەی بارانبارینی لە ناوچەکانی ھەرێم راگەیاند

زێد نیوز:

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند"سەبارەت بە دەستپێکردنی باران تا ئێستا ئەوەی ھەیە لەم مانگەدا زیاتر کەشێکی وشکە و سیستەمی بەرزەپەستانەکان بەردەوامیان دەبێت کە ئەمەش رێگرە لەھاتنی شەپۆلی باشی بارانبارین تەنھا حاڵەتی لاوازی بارانمان دەبێت لەماوەکانی داھاتوودا".

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوە کرد "لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەدوای ناوەراست و کۆتایی ئەم مانگەوە وردە وردە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکان بەرەو ناوچەکانمان چالاک دەبن". 
دەشڵێت "ئەگەریش ھەیە لەسەرەتای مانگی ١١دا شەپۆلێکی شێدار و باراناوی ڕووبکاتە ناوچەکە ھەرچەندە ماوەکەی دوورە و گۆرانکاری کەشوھەواش زۆرە لەم کاتەدا بەڵام پشت بەخوا بارانێکی باش لەو ماوەیەدا سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-10-02
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]