سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

بەرھەم ساڵح وجینین پلاسخارت کۆبوونەوە

زێد نیوز:

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی بەرھەم ساڵح و جینین پلاسخارت، بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "د.بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جینین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشھات و گۆڕانکارییەکانی وڵات، بەتایبەتی دۆخی ئەمنی و سیاسی و دووپاتکرایەوە لە گرنگی کۆتایی ھێنان بە قەیرانی سیاسی لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە جددیانەی کە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ھێنانەکایەوەی بەرکەوتە نیشتیمانییەکان رووەو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتیان و جێبەجێکردنی داوا رەواکانی خەڵک".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-10-02
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]