سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

گۆڕانکاریی لە پێدانی کارەبای موەلیدە کرا

زێد نیوز:

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی گۆڕانکاریی لە پێدانی کارەبای موەلیدە ئەھلییەکانی راگەیاند و نرخی ئەمپێری موەلیدەشی بۆ مانگی ئەیلوول، دیاری کرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢/١٠/٢٠٢٢ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری موەلیدە بە(٦٤) دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرا، کە بەتێکڕایی موەلیدە ئەھلییەکان لەنێوان (١٩٠) بۆ (٢١٠) کاتژمێڕ کاریان کردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێک کارەبا لەنێوان (١٢.٥٠٠) ھەزار بۆ (١٣.٥٠٠) ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە ھەژماردەکرێت کە بۆ موەلیدەکان دانراوەو کاتژمێری کارکردنیان تۆماردەکات".

لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ ئەم مانگە (تشرینی یەکەم)،  موەلیدە لەکاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو کاردەکەن، لەگەڵ بەیانیان لەکاتژمێر ٦:٣٠ بۆ ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە، موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپاتکرایەوە، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-10-02
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]