سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ڤیدیۆی گەڕانەوەی ژیان بۆ ھاووڵاتییەکی شاری سلێمانی کە دڵی لە لێدان کەوتبوو

زێد نیوز:

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوی ھاووڵاتیەکی تەمەن (٥۰ ساڵ) لە ڕێگای ئەمبوڵانسەکانی تەندروستی لە دەرەوەی شاری سلێمانی ڕەوانە دەکرێت بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لەشاری سلێمانی پێش گەشتن بەنەخۆشخانە دڵی لەکار دەکەوێت".

ئاماژە بەوەش کراوە "پاشان لەگەڵ گەشتنی بەنەخۆشخانە بەھەوڵ و ماندبوونی پزیشکانی پسپۆڕو مقیم و مقیم اقدم و ستافی کارمەندانی تەندروستی توانرا دوای نیو کاتژمێر لەفریاگوزاری سەرەتایی، دڵی بکەوێتەوە کار پاشان لەکەمترین کاتدا لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ (د.ھێمن ھادی) و ستافی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی پسپۆرییەکانی دڵ نەشتەرگەری قەستەرە و شەبەکەو باڵۆنی بۆ بکرێت بەسەرکەوتوویی و لەئیستادا ھاووڵاتییەکە زۆر باشە و تەندروستی جێگیرە". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-10-02
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]