سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کوژرانی ھاوڵاتییەکی ئەمەریکی لە بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر ھەرێم راگەیەندرا

زێد نیوز:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "ھاوڵاتییەکی ئەمریکی لە بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژھەڵات لە ھەرێمی کوردستان کوژراوە".

ڤیدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتڕاستی کردووەتەوە کە"عومەر مەحموودزادە (ناسراو بە چیچۆ)، ھەڵگری پاسپۆرتی ئەمریکی و ھاووڵاتی ئەو وڵاتە بووە".
چیچۆ لە ھێرشە موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان کوژراوە و ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە قەڵای دیموکرات و بە ھۆی موشەکەوە گیانیلەدەستدا. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-10-02
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]