سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردومانەکانی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

زێد نیوز:

حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "بەزاندن و پێشێلکردنی چەند بارەی سەروەریی خاکی ھەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین".

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە "بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە ھەر پاساوێک، ھەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی رەوتی رووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە".
سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە "ئەم جۆرە ھێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو ھۆیەوە، خەڵکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بھێنرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]