سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ئێران بە درۆن و موشەک بۆردومانی بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵات کرد لە ھەرێمی کوردستان

زێد نیوز:

ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو چەند بارەگایەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی و پارتی ئازادی کوردستانی کردە ئامانج.

ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) ئێران بە مووشەک ھێرشی کردە سەر بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە کە بە "قەڵای دیموکرات" ناسراوە.

ھاوکات ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، ھەر یەک لە بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە زڕگوێزەڵە و بارەگای پارتی ئازادی کوردستان (پاک)ی لە سنووری پردێ کردە ئامانج.

رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، رایگەیاند "کەمێک لەمەوبەر بارەگاکانیان لە نزیکەی رێگەی سەرەکی سلێمانی – قەرەداغ کراوتە ئامانج و بەوھۆیەوە بەشێک لە بینا و بارەگاکانیان رووخاون".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]