سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

زانکۆ لاین درێژکرایەوە

زێد نیوز:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی سیستەمی زانکۆلاینی بۆ ٤٥ کاتژمێری داھاتوو، درێژکردەوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد "لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین ٤٨ کاتژمێری دیکە واتە تا کاتژمێر ١٢ی شەوی پێنجشەممە بۆ دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئاماەیی درێژبکرێتەوە".
وتیشی " لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوان، کە بەھەر ھۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمی زانکۆلاین تەواوبکەن".
عەباس ئەکرەم روونیکردەوە "ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، ھەر بۆیە داوا لە دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەی ئەو ٤٨ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوی ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنی فۆرمی زانکۆلاین".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]