سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عەبدولواحید باس لە بوونی مەترسییەک لەسەر پارتی و یەکێتی دەکات

زێد نیوز:

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند "ئەم شێوازە حوکمڕانییەی ئێستای ھەرێمی کوردستان لەبەردەم چارەنوسێکی زۆر نادیاردایە".

ئەمڕۆ (سێشەممە، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بڵاوکراوەیەکدا لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ئاماژەی بەوە کردووە "لە سێ رۆژی رابردودا لە بەغداد چاوم کەوت بە بەرێزان باڵوێز و نێردەی ١٨ وڵات، کە جگە لە باسی دۆخی عێراق و دوایین گۆڕانکاریەکان، باسی دۆخی خراپی ھەرێمم کرد". 

دەشڵێت "لە ساڵیادی ریفراندۆمدا دەمەوێت شتێکی تر بڵێم بۆ مێژوو، ئەم شێوازە حوکمڕانییەی ئێستای ھەرێمی کوردستان لەبەردەم چارەنوسێکی زۆر نادیاردایە". 

شاسوار عەبدولواحید روونیدەکاتەوە "ئەوەی لە داھاتوو رودەدات تەنھا پارتی و یەکێتی لێی بەپرسن . بۆ میژوو (سیستەمەکەی دوو حیزبەکە لە مەترسیدایە نەک بژێوی و ژیانی خەڵک)". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-27
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]