سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مانگرتنی سەرتاسەریی خوێندکاران لە ئێران و کوردستان دەستیپێکرد

زێد نیوز:

بەدوای ئەوەی کە بەرپرسانی وەزارەتی زانستیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێکەوتی٢٧ی خەرمانان ڕایانگەیاند، کە ئەمساڵ تەواوی قۆناغەکانی خوێندن بۆ "قوتابییان و خوێندکاران" بەشێوی ڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت و ھیچ بەرنامەیەکیان بۆ خوێندنی ئانلاین لە زانکۆکان نییە، خوێندکاران سەبارەت بەم بڕیارەی ڕێژیم ھاتنە سەر شەقام و مانیان گرت.

ئاڤا تودەى بڵاوی کردەوە "خوێندکاران لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان ڕایانگەیاند کە نە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و نە ئانلاین لە پۆلەکانی خوێندن ئامادە نابن و بەم شێوەیە مانیان لە خوێندن گرتووە".

مانگرتنی خوێندکاران لە ڕۆژی دووشەممەوە لە زۆربەی زانکۆکانی ئێران و کوردستان دەستی پێ کردووە.
ھەر لەو پەیوەندییەدا شەش ڕێکخراو و حیزبی کۆماریخوازی دێموکرات نیشتەجێ لە دەرەوەی ئێران پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی مامۆستایان، قوتابییان و خوێندکاران ڕاگەیاند.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-27
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]