سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

لێدوانێکی فەرمی لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلارەوە

زێد نیوز:

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ (سێشەممە، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی رافیدەین کە لەشاری بەغدا بەڕێوەدەچێت، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند"نرخی دۆلار بەرانبەر دینار گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت". 
وتیشی "ھیچ نیازێک نییە بۆ کەمکردنەوە یان گۆڕینی بەھای دۆلار بەرانبەر دینار".  
کۆڕبەندی رافیدەین لە رۆژانی ٢٦ تا ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە شاری بەغدا و لەژێر دروشمی (جیھان دەگۆڕێت) بە بەشداری زیاتر لە ھەزار کەسایەتی لە ٣٣ وڵاتی عەرەبییەوە لە ھۆتێل رەشید (رۆیاڵ تولیب)، ئەنجام دەدرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-27
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]