سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

وەزارەتی دارایی ھەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی دیاری کرد

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی دیاری کرد، ئەمەش دوای ئەوەی یاریدەدەری دارایی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند "پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی".

ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) کەناڵی رووداو بڵاوی کردەوە "وەزارەتی دارایی و ئابووری رۆژی ٢ی تشرینی یەکەمی وەکو یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دیاری کردووە".
 
ئاماژە بەوەش کراوە "دیاریکردنی رۆژی دابەشکردنی مووچە دوای کۆبوونەوەی تیمێکی ئەنجوومەنی وەزیران دێت لەگەڵ بەڕێوەبەری خەزێنەکان و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی بۆ ئەو مەبەستە".
 
دوێنێ (شەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "زێد نیوز" بینیوویەتی، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی ئاماژەی بەوە کرد "پارەی تایبەت بەموچەی ئەیلول خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی".

وتیشی "وەزارەتی دارایی رۆژ و کاتی دابەشکردنی موچە دیاری دەکات، بەڵام لەئێستاوە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەت". 

رێباز حەملان روونیکردەوە "ئێستا زیاتر زیاتر لە ٤٨%ی داھاتی نەوت دەچێت بۆ موچە لەکاتێکدا پێشتر ٣٠% بوو، زیاتر لە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ موچە لە داھاتی نەوت بۆیە کێشەی موچە دووبارە نابێتەوە بەتایبەتی لە سلێمانی".  



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-25
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]