سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کۆسرەت رەسوڵ عەلی لەبارەی ریفراندۆمەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

زێد نیوز:

کۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێکی لەبارەی ریفراندۆمەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد "ریفراندۆم موڵکی ھیچ کەس و لایەنێک نییە، گەلی کوردستان کردی و بۆ ئاییندەی گەلەکەشمان بوو".

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد "ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمی گەلی کوردستانە، ئەو ریفراندۆمەی ھەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بەشدارییان کرد و لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا دەنگیان دا بۆ سەربەخۆیی کوردستان."
 
دەشڵێت "ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، یەکێک لە رۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم، کە سەرپەرشتیکردنی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانمان وەکو ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێ سپێردرا."
 
کۆسرەت رەسوڵ عەلی روونیدەکاتەوە "لە رووداوێکی مێژوویی و دەگمەندا خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان دەنگیان دا و کوردستانیەتی ئەو ناوچانەیان سەلماندەوە". 

جەختیشی کردەوە "گەلەکەمان لەگەڵ پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە و دەمانەوێت مافە دەستووری و دیموکراسییەکانی خۆمان پیادە بکەین". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-25
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]