سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ژنە ئەکتەرێکی دیاری ئێران پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران راگەیاند

زێد نیوز:

ھەدیە تێھرانی ئەکتەری بەناوبانگ و دیاری ئێران پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە و ئەو ھەڕەشانە بڵاوکردەوە کە رووبەرووی دەبێتەوە.

ھەدیە تێھرانی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات "پەیامی ھەڕەشەتان گەیشت، باشتر ئەوەیە بزانن من ڕێبەر و پێشەنگی خەڵکی نییم، من دواکەوتووی ئەم خەڵکەم و بۆ ساتێکیش بەجێیان ناھێڵم". 

دەشڵێت "چون لە بوومەلەرزەی کرماشان و بێئاوی خوزستان یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بووم لەگەڵیان ئێستاش لە ڕیزی خەڵکیدام و ئەگەر بێتو ھەموو ڕێگەکانی پێوەندیمان بپچڕێن "شەقام" دواسەنگەرمانە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-25
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]