سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەسعود بارزانی باس لەو ساتە دەکات کە بە حەیدەر عەبادی وتووە سەربەخۆیی کوردستان رادەگەیەنێت

زێد نیوز:

مەسعود بارزانی لە کتێبی (بۆ مێژوو) کە لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نووسیویەتی باس لەو ساتە دەکات کە بۆ یەکەم جار بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت "ھەنگاو بەرەو سەربەخۆیی کوردستان دەنێن".

مەسعود بارزانی لە یەکێک لە بەشەکانی کتێبی (بۆ مێژوو) ئاماژە بەوە دەکات "لە ٢ی شوباتی ٢٠١٥دا لە کۆنفڕانسی میونشن، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی وڵاتانم بینی. لەنێویاندا خاتوو ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا". 
دەشڵێت "سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتان ھەر ھەموویان سەرسام بوون بە سەرکەوتن و قارەمانێتیی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر. ھەستم کرد وەک پێشان باسکردنی سەربەخۆیی بۆ کوردستان بەلای کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە تابۆ و قەدەغە نییە". 
بارزانی روونیدەکاتەوە "دەکرا ڕاشکاوانە باسی ئەو مافە سروشتییەی گەلی کوردستان بکرێت. ھەر لە کۆنفڕانسی میونشن بابەتی ھەنگاونان بەرەو سەربەخۆییم لەگەڵ عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق باس کرد و پێم راگەیاند "دەبێ ئەو بابەتە بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ و ئاشتیانە چارە بکرێت". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-24
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]